پرسەنامە

08/02/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی(عەدنان مام شەریف کانی کوردەیی) هەڵسوڕاو و ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى کۆیەى بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

کاک عەدنان کەسایەتیەکی دیارو مرۆڤێکی بە ئیرادە و بوێر و بەهەڵوێست بوو، لە دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە سەرسەختانە تێکۆشاوە لەپێناو دژایەتى گەندەڵى و چاکەى گشتى و فراوانکردنى بەرەى گۆڕانخوازى و ئایندەیەکى باشتر بۆ گەلەکەى، هەربۆیە لەدەستدانى کۆستێکى گەورەیە و لە دڵەوە خەمبارى کردین.
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خانەوادە سەربەرزەکەیان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری بە خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەیان وئێمەش بدات.


انا لله و انا الیه راجعون

ئەنجومەنى قەزاى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان

٨ى٢ى٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر