پەیامى بزوتنەوەی گۆڕان بۆ جەژنى رەمەزان
09/04/2024
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی
گۆڕان پەیامى پیرۆزبایی جەژنى رەمەزان ئاڕاستەی جیهانی ئیسلامی و مسوڵمانی
کوردستان و کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ڕەوەندی کوردی دەکات و
رایدەگەیەنێت؛ جەژن بۆنەی خۆشی دەربڕین و وێستگەی بەهێزکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و
چاکە و چاکەخوازییە، لەو سۆنگەیەوە هیواخوازین دەرفەتێکیش بێت بۆ کاری پێکەوەیی بە
ئاڕاستەی کردنەوەی گرێکوێرەی کێشەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعیەکان لە هەرێمی
کوردستاندا.
جەژنتان
پیرۆزبێت ..
بەبۆنەی
هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی جیهانی ئیسلامی و مسوڵمانی
کوردستان و کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ڕەوەندی کوردی دەکەین.
تکاکارین
خوای گەورە رۆژوو و نوێژ و خواپەرستی هەمو لایەکی قبوڵ کردبێت و هەرێمی کوردستان و
خەڵکەکەی لە ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بهێڵێتەوە.
جەژن بۆنەی
خۆشی دەربڕین و وێستگەی بەهێزکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و چاکە و چاکەخوازییە، لەو
سۆنگەیەوە هیواخوازین دەرفەتێکیش بێت بۆ کاری پێکەوەیی بە ئاڕاستەی کردنەوەی گرێکوێرەی
کێشەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعیەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
بزوتنەوەی
گۆڕان
٩ی ٤ی
٢٠٢٤