پەیامێک لە بزوتنەوەى گۆڕانەوە

15/06/2024

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەکات و بانگەواز دەکات لایەنە سیاسیەکانیش ئەم جەژنە بکەنە وێستگەیەک بۆ هاریکاری و کارى هاوبه‌شى نێوان هەمو لایەنەکان، "لەپێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ بنەڕەتیەکان و قەیرانی سیاسیی و دارایی؛ قوربانی بدەین بە بەرژەوەندییە کەسی و حیزبیەکان، هەرێمی کوردستان لەو چەقبەستوییە ڕزگار بکەین".
‏‎
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..

‏‎بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم لە مسوڵمانان بەگشتی و مسوڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین.
ئومێدەواین حاجیەکانمان بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە، فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و، نزا و پەرستشەکانیان خێر و خۆش بهێنێت.
پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسیی، بانگەواز دەکەین ئەم جەژنە بکەینە وێستگەیەک بۆ هاریکاری و کارى هاوبه‌شى نێوان هەمو لایەنەکان، کە تێیدا لەپێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ بنەڕەتیەکان و قەیرانی سیاسیی و دارایی؛ قوربانی بدەین بە بەرژەوەندییە کەسی و حیزبیەکان، هەرێمی کوردستان لەو چەقبەستوییە ڕزگار بکەین، کە لایەنی کەمی لە ئاست چاوەڕوانی و ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیان نیە.
‏‎دوبارە، جەژنتان پیرۆزبێت، لە کامەرانی و خۆشیدا بن.

‏‎بزوتنەوەی گۆڕان
١٥ی ٦ی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر