پرسەنامە
11/07/2024
کۆمەڵایەتی
بەداخ
و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (چیا قارەمان فایەق) هەڵسوڕاوی
بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.
کاک
چیا هەڵسوڕاوێکى دڵسۆز و خۆنەویستی دەربەندیخان بو، یەکێک بو لەو گەنجە
بوێرانەى لە سەرەتاى دروستبونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە وزە و تواناکانى خستبوە خزمەت
چاکەى گشتى و لەگەڵ خانەوادەکەیدا هەمیشە لەبەرەى خەڵک و داکۆکى لە مافە رەواکانیاندا
بون و لەسەر هەڵوێستە بەرزەکانیشى سزاى سیاسى چەشتوە.
گیانلەدەستدانى
جوانەمەرگ لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانى کردین، بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە
خۆمان و گۆڕانخوازان و هاوڕێیان و خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای
گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.
انا
لله و انا الیه راجعون
ئەنجومەنى
قەزاى دەربەندیخانى بزوتنەوەى گۆڕان
١١ی ٧ى ٢٠٢٤