پرسەنامە

29/07/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( کامەران شێخ موحەممەد شێخ حسین) ناسراو بە ( کامەرانی نانەوا ) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

کاک (کامەران ) هەڵسوڕاوێکى دڵسۆز و خۆنەویستی مەکۆی پێنجوێن بوو، یەکێک بو لەو گەنجە بوێرانەى لە سەرەتاى دروستبونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە وزە و تواناکانى خستبوە خزمەت چاکەى گشتى و لەگەڵ خانەوادەکەیدا هەمیشە لەبەرەى خەڵک و داکۆکى لە مافە رەواکانیاندا بون.
گیانلەدەستدانى جوانەمەرگ لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانى کردین، بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و گۆڕانخوازان و هاوڕێیان و خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.

انا لله و انا الیه راجعون
ئەنجومەنى قەزاى پێنجوێنی بزوتنەوەى گۆڕان

٢٩ی ٧ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر