پرسەنامە
31/07/2024
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی
دوایی خاتوو (خونچە محمود شێخەڵمارێنى)، دایکی مامۆستا (على فتاح) بەڕێوەبەرى
میدیاى ئەنجومەنى قەزاى شارباژێرمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و
سەرەخۆشی ئاڕاستەى مامۆستا على و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشى
خەم و پەژارەیانین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی
کۆچکردو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری رۆژنامەوانى بزوتنەوەى
گۆڕان
31ى 7ى ٢٠٢٤