پرسەنامە

31/07/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (غاندى شێخ محەممەد کەریم کەسنەزانى) ئەندامى پەرلەمانى عێراق و براى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی-مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى شێخ نەهرۆ و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هاوڕێیانى دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین.

لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.


انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەى گۆڕان
٢٨ى ٧ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر