پرسەنامە

08/09/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئیسماعیل عەبدوڵا) ناسراو بە ئیسماعیلى سەراى ئازادى، هەڵسوڕاو و کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین.

جوانەمەرگ، گەنجێکى پڕ وزە خۆشەویستى نێو هاوڕێیانى بو، هەموو تواناکانى خستبوە خزمەت چاکەى گشتى و هەمیشە بە دەنگى دلێرەوە دژى نادادى و گەندەڵى و جەور و ستەم وەستاوەتەوە، ئیسماعیل عەبدوڵا بێ سڵکردنەوە لە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لەسەر گیانى خۆى، لە تەک هاوڕێیانیدا (63) رۆژلە سەراى ئازادى سلێمانى دەنگى حەق و بانگى ئازادى و یەکسانى و دادپەروەرى بەگوێى دەسەڵاتداران و هەمو خەڵکى کوردستان دا.

ئەو بە لەخۆبردوییەکەى و بۆ داکۆکى لە خەمى خەڵک و بڕوانى نەگۆڕى، ئومێدى زۆرى لەسەر هەڵچنرابو کە لە خزمەت بەردەوام بێت، لەو سۆنگەیەشەوە بزوتنەوەى گۆڕان متمانەى کاندیدبونى پێبەخشى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمان بۆئەوەى لەناو پەرلەمانەوە نوێنەرایەتى راستەقینەى دەنگى خەڵکى بەشمەینەتى کوردستان بکات.

کۆستى جوانەمەرگبوونى کاک ئیسماعیل لە دڵەوە خەمار و نیگەرانى کردین، لەگەڵ سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوى گۆڕانخوازان و هاوڕێیان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەدەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبورییش بە هەمولایەکمان ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون
بزوتنەوەی گۆڕان
٨ی ٩ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر