ڕێکخەری گشتیی و جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

14/10/2024

D هەواڵ و چالاکی

لە کۆبونەوەیان لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان؛ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەکە پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی دەربڕی بۆ کشانەوە لە حکومەت و هەنگاونان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان.

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کۆبوەوە و دوایین بڕیار و هەنگاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێ کرا.

هەر لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونیکردەوە، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بڕیاردرا بەکشانەوە لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان.

لای خۆشییەوە، جڤاتی گشتیی پشتیوانی بۆ بڕیارەکە دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرنگی لە قەڵەمدا بۆ ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، هەنگاوەکانی داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان و بونەوەی بە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و جددی لە پەرلەمان و دوایین هەنگاوەکانی بزوتنەوەکە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تاوتوێ کران.


هەواڵی زیاتر