رێکخەری گشتی: گۆڕان هی هەموانە و هەموان بەیەکەوە سەختیەکان تێدەپەڕێنین
12/04/2025
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ شەممە (١٢ی ٤ی ٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەكۆی سەرەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە باژێڕوان و رێكخەرانی ژور و سەرپەرشتیاری مەكۆكان و نوێنەرانی جڤاتی گشتی كۆبووەوە.
ئامانج لە كۆبونەوەكە، تاوتوێكردنی دواین پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە لەلایەک و، هەنگاوە پێویستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتو بو.
دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان بەدۆخێكی سەختی رێكخراوەیدا تێدەپەڕیت، بەڵام كێشەكان چەند گەورەبن؛ ویست و ئیرادەی گۆڕانخوازان بۆ چارەسەرکردنیان و بەهێزكردنەوەی گۆڕان، وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەری ئۆپۆزسیۆن؛ بەهێزتر و گەورەترە، لەبەرئەوە هەمو ئەو كێشانەی هاتونەتە ڕێگەی گۆڕان بە پشتیوانی هەموان چارەسەر دەبن و بەیانمان لە ئەمڕۆ ناچێت.
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جەختیشی كردەوە، گۆڕان ماڵی هەمو گۆڕانخوازانە، ماڵی هەمو ئەو كەسانەیە لەساڵی (٢٠٠٩)ەوە پشتیوانیان کردوین و دەنگیان پێداوین، هەربۆیە پێویستە لەسەر هەمومان بەیەكەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزبكەینەوە، ڕوانگە جیاوازەکان بکەینە خاڵی بەهێزکردنەوە و گەڕانەوەی متمانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ڕێکخەری گشتی ئەو هەنگاوە یاساییانەی كەوتوەتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان لە گرێدانی كۆنفرانسی نیشتیمانی، لەژێر رۆشنایی یاسا كارپێكراوەكانی دەوڵەتی عێراق و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە هەوڵی جێبەجێکردنیانداین.
لەو ڕوانگەیەوە، ڕایگەیاند: كۆنفرانس دەكەینە سەكۆی كۆكردنەوە هەمویان، وێستگەی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و وەلانانی خاڵە جیاوازەكان، چونكە خەڵكی كوردستان، گۆڕانخوازان و هەمو دۆستەكانمان چاوەڕوانی ئەوەن بەئیرادەیەكی هاوبەش، كە خەمی گشتی و بەرژەوەندی گشتی لەپشتەوەیە؛ ئەم قۆناغەی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان تێپەڕێنین و هەموان بەیەكەوە بزوتنەوەی گۆڕان سەرپێ بخەینەوە.
فۆتۆ: بڕیار نامیق
+5
See insights and ads
Boost post
All reactions:
129129