رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان: نابێت شایستە داراییەكان و موچەی خەڵك تێكەڵی ململانێی سیاسی بكرێت
02/09/2025
D هەواڵ و چالاکی
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ
شاندێكی باڵای كۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دۆخی سیاسی و
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەكات و جەخت
دەكاتەوە لەوەی: مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان تێكەڵی ململانێ
سیاسییەكان بكرێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی لە سلێمانی، پێشوازیکرد لە وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا
لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە ماتیاس ڤیلەر، جێگری كونسوڵی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ،
رێبیكا ماتێس، یاریدەدەری كاروباری سیاسی و ئابوری.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوچەكە و
پەیوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق و تێیدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی
لە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە پەیوەست بە چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و
دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و وتی: نابێت مافی خەڵکی كوردستان
تێکەڵی ململانێ سیاسیەكان بكرێت بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران .