بەوێنە؛ دیدار و کۆبونەوەکانی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەڤەری پشدەر
03/09/2025
D هەواڵ و چالاکی
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی دەڤەری پشدەر
دەكات و لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان لە سنورەكە كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ی٩ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی، سەردانی دەڤەر و مەكۆی پشدەری كرد و لەلایەن باژێروانی
مەكۆ و هەڵسوڕاوانی دیاری سنوورەكە پێشوازی كرا، دواتریش سەردانی ژمارەیەك كەسایەتی
و هەڵسوڕاوی سنورەكەی كرد.
لە كۆبونەوەیەكدا لە مەكۆی پشدەر، رێكخەری
گشتی ئاماژەی بە دۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق و
هەرێمی كوردستان و گوزەرانی خەڵك و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكان كرد، هاوكات پەیوەست
بە دۆخی ناوخۆیی جەختی لە پێویستی و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە و ئامادەسازی
بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە بۆ قۆناغی نوێ.
لای خۆیانەوە هەڵسوڕاوان سەرنج و پێشنیازەكانیان خستەڕو،
هەوڵەكانیان بۆ بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسیەكەی
دوپات كردەوە.