رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆدەبێتەوە

28/12/2025

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٨ی١٢ی٢٠٢٥) دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی، لەگەڵ رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی سلێمانی كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا گوزارەنی موچەخۆران و هاوڵاتیان و كێشە سیاسی و داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هاوكات دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و پێشهاتە نوێیەكان تاوتوێكرا.

لای خۆیەوە رێكخەری گشتی جەختی لە رۆڵ و كاریگەری پێشمەرگە دێرینەكان كردەوە وەك پایەیەكی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕان، هاوكات تیشكی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێویستی ڕیكخستنەوەی لەسەر بنەمای دەستور، لەبارەی قەیرانی دارایی و بەردەوامیی کێشەی مووچەی فەرمانبەران جەختکرایەوە لەوەی بژێوی هاونیشتمانیان نەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسیی و زاڵکردنی هەژمونی حزبی بەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان . 

لەبارەی دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەکەوە، ڕێکخەری گشتی ئاماژەی بە هەوڵ و كاركردنی تەواوی ئۆرگانەکان كرد بۆ هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە و بەستنی دوو کۆنفرانس و دیداری گۆڕانخوازان دوپاتی كردەوە كە بۆ هەنگاوەکانی داهاتووش، بزوتنەوەکە چاوەڕوانی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە.

هاوكات بەشدارانی كۆبونەوەكە سەرنج و پیشنیاز و بۆچوونەكانیان خستەڕو، بەگەڕخستنی تەواوی هەوڵەكانیان بۆ پشتگیری بزوتنەوەی گۆڕان دوپات كردەوە.


هەواڵی زیاتر