دانا ئەحمەد مەجید: کۆنفرانسی گۆڕان هی هەمووانە و بە پێکەوەیی درێژە بە کارەکانمان دەدەین
11/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
دانا
ئەحمەد مەجید، ڕایدەگەیەنێت: کۆنفرانسی گۆڕان، هی هەموو گۆڕانخوازانە و سەکۆی کاری
پێکەوەییە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان هی هەمووانە و تەنها بە یەکگرتوویی و هەوڵی
بەکۆمەڵ دەتوانین درێژە بەم ڕێبازە بدەین.
ئەمڕۆ شەممە (١١ی ٢ی ٢٠٢٦) دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ هەڵسووڕاوان و ئەنجوومەنی دەستەی بەڕێوەبەری
قەزای ناوەندی سلێمانی و چەند کاراکتەرێکی دیاری شارەکە ئەنجامدا.
لە
کۆبوونەوەکەدا، ڕێکخەری گشتی سوپاسی دڵسۆزی و بەردەوامیی هەڵسوڕاوانی کرد لە
ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا و جەختی لەسەر سەرکەوتنی هەنگاوەکانی کۆنفرانس کردەوە کە
بە پشتیوانی هەموو لایەک بەرەو پێش دەچێت.
دانا ئەحمەد مەجید، ڕایگەیاند: ئەم کۆنفرانسە، کۆنفرانسی هەموو
گۆڕانخوازان و سەکۆی کاری پێکەوەییە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان هی هەمووانە و تەنها
بە یەکگرتوویی و هەوڵی بەکۆمەڵ دەتوانین درێژە بەم ڕێبازە بدەین و ئامانجەکانمان
بەدی بهێنین.
فۆتۆ
- بڕیار نامیق