بزوتنەوەی گۆڕان: ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەكەین

29/10/2024

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەكات، ئەوەش وەک پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی و بانگەوازیش لە هەمو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازان دەکات، بەپڕۆژە، بۆچونەکانیان بەشداربن لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەیان.

لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە؛  وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەن، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، بۆچونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەیان.


ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕانە؛



راگەیەندراوی رۆژنامەوانی:

وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.

ئەم کۆنفرانسە دەکرێتە وێستگەی گۆڕانکاری ریشەیی و بەخۆداچونەوە هەڵسەنگاندنی گشتگیر، بۆ ئەدای كاری دامەزراوەكان و یەكە ریکخراوەییەکان.

لەسەر ئەو بنچینەیە و وەک بنەمایەک بۆ کاری پێکەوەیی، بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەین، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، سەرنج و تێبینی و بۆ چونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەمان.


هەواڵی زیاتر