وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

27/11/2024

D هەواڵ و چالاکی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەنی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی یاوەری پێشوازیكران .
دوای كۆبونەوەی نێوانیان، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی بزوتنەوەكەی دوپاتكردەوەو رایگەیاند: بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، كە ئامانج لێی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بو.
وتیشی: پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندبو، كە وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی دەمێنێتەوە و هەوڵدەدەین پەرلەمانی كوردستان و دامەزراوەكانی بەجۆرێك بێت لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كودستاندا بێت.
رونیكردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و بەشداریكردنی لە دەسەڵاتدا هەیە، ئەزمونی بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی حكومەتی هەرێم، ئەزمونێكی تاڵبوە و لەو سۆنگەیەوە بە وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگەیاندوە كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات و هیوادارن ئەو لایەنە سیاسییانەی بەشداری لە پێكهێنانی حكومەتدا دەكەن، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك نەك حزب كاربكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد بزوتنەوەی گۆڕان. وەك هێزێكی نیشتمانی خوازیارە دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێمی كوردستان. لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان. كارا بكرێنەوە و لە ئاست داخوازییەكان و وەلامدەرەوەی خواست و. پێداویستیەكنی خەڵكی كوردستاندابن.


هەواڵی زیاتر