فراکسیۆنی گۆڕان: لابردنی پاشەکەوتی موچە هه‌نگاوێکی گرنگە
10/03/2019
ڕاگەیەندراوی فەرمی
فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاری هه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌که‌وتی موچه به هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌زانێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه که فراکسیۆنه‌که‌یان کاری بۆ دەکات.
رۆژی هەینی، (8/3/2019) فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوە "هه‌ڵگرتنی پاشه‌که‌وتی موچه و چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی چاکسازی، زۆرترین کاتی دانوستانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوه، هەربۆیە فراکسیۆنی گۆڕان له‌م خوله‌دا بۆ هه‌مان ئامانج کارده‌کات".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هه‌نگاوی یه‌که‌مه و چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه که فراکسیۆنی گۆڕان به هاوکاری فراکسیۆنه‌کانی دیکه کاری بۆ دەکات، لەوانەش دەرچواندنی یاسای چاکسازیی و خه‌رجکردنه‌وه‌ی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێداچونەوە بە سیستمی موچه و خانه‌نشینی و جیاوازی زۆری نێوان به‌رزترین و که‌مترین موچه.
دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان
فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاری هه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌که‌وتی موچه به هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌زانێت.
هه‌ڵگرتنی پاشه‌که‌وتی موچه‌و چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی چاکسازی زۆرترین کاتی دانوستانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوه، فراکسیۆنه‌که‌شمان له‌م خوله‌دا بۆ هه‌مان ئامانج کارده‌کات.
ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌و چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه، که فراکسیۆنه‌که‌مان به هاوکاری فراکسیۆنه‌کانی دیکه کاری بۆ ده‌که‌ین.
له‌وانه
-حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستاندا پێویستی به چاکسازیه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رچواندن و تێپه‌ڕاندنی یاسای چاکسازی له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانمان ده‌بێت به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان له ده‌ستپێکی کابینه‌ی نوێ.
-ده‌یان هه‌زار خێزانی هه‌ژار سودمه‌ندن له تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌رجکردنه‌وه‌ی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ده‌بێت، که ماوه‌ی چوار ساڵه ڕاگیراوه.
-نادادی له سیستمی موچه و خانه‌نشینی، جیاوازی زۆری نێوان به‌رزترین و که‌مترین موچه، پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه‌و به‌رنامه‌مان ده‌بێت، به‌هاوکاری سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان.
-به‌دامه‌زراوه‌یی کردنی سێکته‌ری نه‌وت و چالاککردنی سندوقی داهاتی نه‌وت، ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، یه‌کێک بوه له‌و خاڵانه‌ی له دانوستانه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌رکراوه‌و فواکسیۆنه‌که‌مان بۆ ئه‌م ئامانجه هه‌مو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ک ده‌کات.
-خاڵی گرنگ، که‌ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی کوردستان، داڕشتنی پلانێکی تۆکمه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتیاری، نه‌هێشتنی قۆرخکاری و پشتیوانیکردنی وه‌به‌رهێنه‌ری ڕاسته‌قینه.
فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠١٩/٣/٨