بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

28/12/2024

D هەواڵ و چالاکی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و دەشڵێت: "بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە وا دەخوازێت هەمولایەک بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە کاربکەن بۆ فەراهەمکردنی ڕەوشێکی ئارام و سەقامگیر و هەنگاونانی زیاتر بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانێکی ئاوەدانتر".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەو پەیامەدا كە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە، دەڵێت: پیرۆزباییی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرەکانتان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەڕێبکەن و دەستپێکی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بێت".

هەر لە پەیامەكەدا هاتوە "بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەش وا دەخوازێت هەمولایەک بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە کاربکەن بۆ فەراهەمکردنی ڕەوشێکی ئارام و سەقامگیر و هەنگاونانی زیاتر بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانێکی ئاوەدانتر".

دەقی پەیامەكە:

 


هەواڵی زیاتر