رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی شارەزور و سەیدسادق كۆبوەوە

16/01/2025

D هەواڵ و چالاکی

بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی سێهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رێکخەری گشتی سەردانی مەكۆی شارەزو و سەیدسادقی کرد و لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنورەكە كۆبوەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانەی سەردانێكدا بۆ شارەزور، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنورەكە كۆبوەوە و تاوتوێی ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و رایگەیاند: لەم قۆناغەی ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفراس دەبەستێت و سەرجەم كێشە یاساییەكانی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق چارەسەردەكات.

وتیشی: یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی ئەم كۆنفرانسە خۆڕێكخستنەوەی ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە، بۆ ئەوەی بەگڕوتینی نوێوە بزوتنەوەی گۆڕان بەهێز بكەینەوە بۆ داكۆكیكردنی راستەقینە لە ماف و داواكارییەكانی خەڵك و دۆزی رەوای گەلەكەمان.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەدا، رێكخەری گشتی كۆمەڵێك سەردانی كۆمەڵایەتی كرد و ژمارەیەك كەسایەتی و كەسوكاری شەهیدی لە سنورەكە بەسەركردەوە.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر