ئەندامانی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگا سەردانی دانا ئەحمەد مەجید دەكەن

25/06/2026

D هەواڵ و چالاکی

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پێشووتری پارێزگای سلێمانی سەردانی دانا ئەحمەد مەجید دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە (٢٥ی٦ی٢٠٢٦) دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی كاوە عەبدوڵا رێكخەری ژوری حكومەت، لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

لە دیدارێكی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی گۆڕان، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگاریی و دەرفەتەكان كرا، هاوكات گرنگی ئەنجومەنە خۆجێییەكان و پێویستی كاراكردنی رۆڵی دامەزراوەكانی چاودێری بەسەر حكومەت و حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان كرایەوە.

 


هەواڵی زیاتر