نوری مالکی پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید دەکات
09/02/2025
D هەواڵ و چالاکی
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ (یەکشەمە: ٩ی شوباتی ٢٠٢٥)، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە شوێنی مانەوەی خۆی لەشاری بەغداد، پێشوازی کرد لە دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران.
لەیدارێکی دۆستانەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دواپێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا و، ئەو مەترسی و ئاڵنگاری و کاریگەرییانەی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دروستی دەکات.
پەیوەندییەکانی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم، تەورێکی دیکەی جێبایەخی دیداری نێوان ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بو، تێیدا هەڵوەستە لەسەر لابردنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان نێوان بەغدا و هەولێر کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەری کێشە دارایی و ئیداری و تەکنیکیەکانی نێوان هەردوولا حکومەت کردەوە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چیتر نەخرێتە بازنەی ململانێی سیاسیی و مافە دەستوریی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.
فۆتۆ: بڕیار نامیق