بزوتنەوەی گۆڕان: پێشوازی لە پەیامی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین
28/02/2025
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پەیامی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ پەیامەكە زەمینەسازی
دەکات بۆ دایەلۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوو لە شەڕ و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی
زیاتر، هیوادارین هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ پەیامەكە بکەن
و ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی سیاسیی و بەدەستهێنانی
مافە نەتەوەییەکانی کورد لە تورکیا.
دەقی راگەیەندراوی پێشوازییەكەی بزوتنەوەی گۆڕان
بە خۆشحاڵیەوە، پێشوازی لە دوایین پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ سەرپێخستنی
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین.
ئەم پەیامە، هاوکاتی پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ زەمینەسازی
دەکات بۆ دایەلۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوو لە شەڕ و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی
زیاتر، کە ئەزمونی چل ساڵی پێشو دەریخست جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە قازانجی
هیچ لایەک نیە.
هیوادارین هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ
پەیامی ئاشتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن، ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی
کێشەکان بە ڕێگەی سیاسیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە تورکیا و بەشدایکردن
لە پرۆسەی سیاسیی بە ڕێگەی دیموکراتی و شارستانی.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥