بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكات
01/03/2025
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانهوه، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان دەکەین.
مانگی ڕەمەزان مانگی لێبوردەیی و لێخۆشبوون و چاکه و برایەتی و خێر و
خۆشیە، هیوادارین ئەم مانگە هەوێنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی بەهێزبكات
و یەکڕیزی و تەبایی لەنێو میللەتەكەمان و لایەنە سیاسییەكان پتەوتربێت بە ئاڕاستەی
یەكدەنگی و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی موچەخۆران و هاووڵاتیان
و سەقامیگری ناوچەكە و بەدیهاتنی خواستی میللەتەكەمان.
داواكارین
خوای گەورە لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بە ڕووی هەموواندا بکاتەوە و ڕۆژو
پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی٢ی٢٠٢٥