راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی (٣٤)هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین

05/03/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی


بزوتنەوەی گۆڕان لە یادی راپەڕیندا رایدەگەیەنێت؛ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی هەلومەرجێکی پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکاری سیاسیی دەبنەوە، بەشێوەیەک پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکان پێویستیان بە کۆدەنگی گوتاری کوردستانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و خزمەتکردنی ڕاستەقینەی هاونیشتمانیان، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە.

دەشڵێت: خەڵک بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و رێکخستنە نهێنیەکان؛ خاوەنی ڕاستەقینەی ڕاپەڕینن، لەگەڵئەوەشدا، مایەی رەخنەیەکی ڕژد و نیگەرانییەکی قوڵە؛ دوای زیاتر لە (٣٠) ساڵ حکومڕانیی کوردی، نەک ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەھاتونەدی، بەڵکو پاشەکشێ دەبینیرێت لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی، ئازادییە کەسی و گشتیەکان، سەروەری یاسا، بە نیشتمانیکردنی دامەزراوەکان، بەشداری سیاسیی ڕاستەقینە بە گەنجان و ژنان، دادی کۆمەڵایەتی و بیناکردنی پایەکانی حوکمڕانی دروست، کە جێی متمانەی هاونیشتمانیان و خەڵکی قوربانیدەری هەرێمی کوردستان بێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ (٣٤) ساڵ تێدەپەڕێت، بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، کە وەک وەرچەرخانێکی مێژوی هاوچەرخی باشوری کوردستان؛ خەباتی چەکداری بۆ پرۆسەی سیاسیی و دامەزراندنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان گۆڕی، ڕاپەڕینێک لە (٥ی ٣ی ١٩٩١) لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین دەستیپێکرد و لە کەرکوک تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا.
 ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەم یادە مێژوییە بەبیردەهێنینەوە؛ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی هەلومەرجێکی پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکاری سیاسیی دەبنەوە، بەشێوەیەک پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکان پێویستیان بە کۆدەنگی گوتاری کوردستانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و خزمەتکردنی ڕاستەقینەی هاونیشتمانیان، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئاشکرایە، خەڵک بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و رێکخستنە نهێنیەکان؛ خاوەنی ڕاستەقینەی ڕاپەڕینن، لەگەڵئەوەشدا، مایەی رەخنەیەکی ڕژد و نیگەرانییەکی قوڵە؛ دوای زیاتر لە (٣٠) ساڵ حکومڕانیی کوردی، نەک ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەھاتونەدی، بەڵکو پاشەکشێ دەبینیرێت لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی، ئازادییە کەسی و گشتیەکان، سەروەری یاسا، بە نیشتمانیکردنی دامەزراوەکان، بەشداری سیاسیی ڕاستەقینە بە گەنجان و ژنان، دادی کۆمەڵایەتی و بیناکردنی پایەکانی حوکمڕانی دروست، کە جێی متمانەی هاونیشتمانیان و خەڵکی قوربانیدەری هەرێمی کوردستان بێت.
هاونیشتمانیانی سەربەرز..
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان..
ئێمە لەکاتێکدا، یادی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگرین، لە هەمانکاتیشدا داواکارین لایەنەکانی ئۆپۆسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا، جۆرێک لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوانیاندا هەبێت، کە ڕەنگدانەوەی داخوازییەکانی ئەو هاونیشتمانیانە بێت، کە دەنگیان بە لایەنەکانی دەسەڵات نەداوە و بژاردەی جێگرەوەی سیاسیان قبوڵکردوە، ئەمەش خزمەت بە فرەیی سیاسیی و پرۆسەی دیموکراسی و کێبڕکێی و ململانێی نێوان لایەنەکانی دەسەڵات، کە ئێستا لە قۆناغی دانوستانن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە پڕۆژەی بەدیل و ڕەخنەی سیاسییەکانیان بخرێتە خزمەت داواکاریەکانی هاوڵاتیان و زیادکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.
بزوتنەوەی گۆڕان
٤ی ٣ی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر