رێكخەری گشتی پێشوازی لە شاندی دەم پارتی و دەبەپە دەكات

25/03/2025

D هەواڵ و چالاکی

شاندێكی دەم پارتی و دەبەپە و بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و پرسی ئاشتی و چارەسەری دیموكراسی گفتوگۆ دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (25ی3ی2025) شاندی دەم پارتی و دەبەپە كە پێكهاتبوون لە (کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک و ئەبرۆ گونەی، هاوسەرۆکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ساڵحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین و ئەندامی تەژەئا عەدالەت فیدان)، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شێخ كامیل شێخ قادر، بەختیار عومەر ئەولی و جوانڕۆ محەمەد و گوڵستان سەعیدەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكدا باس لە دوایین پێشهاتەكان كرا و هەڵوێستی نیشتمانیانەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا جەختی لێكرایەوە و بەرز نرخێندرا.


هەواڵی زیاتر