سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
28/03/2025
D هەواڵ و چالاکی
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و هیواخوازە هەموان بەگیانی بەرپرسیارییەتییەوە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە پەیامەکەیدا بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نوسیویەتی: "لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بۆنەکان بەڕێبکەن".
دەشڵێت: ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمولایەک، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارییەتیی و نیشتمانییەوە پێکەوە هەنگاو بنێین لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکورییەکان و باشترکردنی حوکمڕانی و ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.