پەیامی هاوخەمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆكۆچی دوایی سری سوره‌یا ئوندەر

04/05/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

پەیامی هاوخەمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆكۆچی دوایی سری سوره‌یا ئوندەر، سیاسەتمەداری ناسراو و یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان: تۆڵای هاتیمۆغڵڵاری و تونجەر باکیرهان
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتیی)،
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچیی دوایی سری سوره‌یا ئوندەر، سیاسەتمەداری ناسراو و یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی مان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی قوڵی خۆمان لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتە خەباتگێڕەکەتان دەکەین.
خوالێخۆشبو ئوندەر تەواوی ژیانی خۆی بۆ سەقامگیری و هێنانەدی ئاشتییەکی ڕاستەقینە لەناو تورکیادا تەرخان کرد. ناوی ئەو بە زیندویی لە لاپەڕەکانی خەباتی گەلان و پێکەوەژیانی گەلانی تورکیا دەمێنێتەوە، هاوکاتیش پشتگیری بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد و تێکۆشان بۆ خەباتێکی دیموکراتی و ئازادی، ئوندەری کردە نمونەی سەرکردەیەکی خۆشەویست و ئاشتیپارێز، کە نەوە دوای نەوە بە شانازییەوە یاد و یادەوەری بە بیردەهێننەوە.
لە کۆتایدا، لە خودای گەورە داواکارین رۆحی سری سوره‌یا ئوندە‌ر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری دڵی کەسوکار و هاوڕێ و گەلەکەمان بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ئایاری ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر