بزوتنەوەی پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەكات

05/06/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە مسوڵمانان بەگشتی و مسوڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکات و دەڵێت: لە سایەی ناكۆكییە سیاسییەكاندا؛ موچەی فەرمانبەران بە بارمتە گیراوە و هیواخوازین جەژن ببێتە هەوێنی چارەسەری كێشەكان و كردنەوەی دەروازەی خێر و خۆشی بۆ هاونیشتمانیان.

دەشڵێت: لەم جەژنەدا، جارێكی دیكە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەبری ئەوەی بە دەرونێكی ئاسودە و خۆشحاڵی و گیرفانی پڕ و سفرەی ڕازاوەوە ڕۆژانی جەژن بەڕێ بكەن، لە سایەی ناكۆكییە سیاسییەكاندا؛ موچەی فەرمانبەران بە بارمتە گیراوە.

دەقی پەیامەكە:
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..
‎‏‎بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم لە مسوڵمانان بەگشتی و مسوڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین. تکاکارین حاجیەکانمان بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە، فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و، نزا و پەرستشەکانیان قبوڵ بێت.
‎بەداخەوە لەم جەژنەدا، جارێكی دیكە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەبری ئەوەی بە دەروونێكی ئاسودە و خۆشحاڵی و گیرفانی پڕ و سفرەی ڕازاوەوە ڕۆژانی جەژن بەڕێ بكەن، لە سایەی ناكۆكییە سیاسییەكاندا؛ موچەی فەرمانبەران بە بارمتە گیراوە.
‎ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، ساڵانێکە داوای شەفافیەت لە داهات و چاکسازی ڕیشەیی دەکەین، بۆئەوەی نەگەین بە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، هاوکاتیش بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵە چیتر یاری بە هاتن و نەهاتنی موچەخۆرانی هەرێم نەکات و ئەم مافە، وەک كەرەستەی فشار لەسەر هەرێمی كوردستان بەکارنەهێنێت.
‎لە كۆتاییدا، هیواخوازین جەژن ببێتە هەوێنی چارەسەری كێشەكان و كردنەوەی دەروازەی خێر و خۆشی بۆ هاونیشتمانیانمان. دوبارە جەژنتان پیرۆزبێت، لە کامەرانی و خۆشیدا بن.
‎‏‎بزوتنەوەی گۆڕان
‎٥ی ٦ی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر