بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە بڕیاری بەستنی کۆنفرانس لە کەرکوک دەکات و پەیامێک بۆ کاری پێکەوەیی لەناوخۆدا بڵاودەکاتەوە..

02/02/2026

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ لە کاتێکی هەستیار و چارەنوسسازدا، کە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوبەڕووی بووەتەوە و هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی خرۆشاوە، فەرمانگەی کاروباری پارتە سیاسییەکان، پشت بەست بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی دوشەممە (١٦ی شوباتی ٢٠٢٦)ی وەک وادەی بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری کەرکوک دیاریکردوە، ئێمە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و بە دەرفەتێکی دەزانین بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە یاسایی و ڕێکخراوەییەکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە خەباتی سیاسی و مەدەنی لەلایەک و، داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی هاوچەرخ کە لەگەڵ خواست و ویستی هاونیشتمانیاندا یەکانگیر بێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە: هەڵبژاردنی شاری کەرکوک، وەک شوێنگە و ڕەمزێکی نەتەوەیی؛ ڕەهەندێکی نەتەوەیی و یەکگرتویی قوڵی هەیە. کەرکوک هەمیشە سیمبولی پێکەوەژیان و ئیرادەی کوردستانی بوە، لەوێوە، پەیامی یەکگرتویی و کاری هاوبەشمان بۆ ناوخۆمان و لەناوخۆشمانەوە ئاڕاستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و گەلی کوردستان دەکەین.

هاوكات بزوتنەوەی گۆڕان بانگەوازێک ئاڕاستەی سەرجەم گۆڕانخوازان و دڵسۆزان و ئەو کەسانە دەکات كە باوەڕیان بە گۆڕانکاری و چاکسازی ڕیشەیی هەیە، بۆ ئەوەی پشتیوانمان بن لەم هەوڵەدا دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێین و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا، یەکگرتوانە کار بکەین.

 

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە.


هاونیشتمانیانی خۆشەویست..
هەڵسوڕاو و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان..
ئەندامانی دەستەی گشتی کۆنفرانس..

لە کاتێکی هەستیار و چارەنوسسازدا، کە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوبەڕووی بووەتەوە و هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی خرۆشاوە، فەرمانگەی کاروباری پارتە سیاسییەکان، پشت بەست بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی دوشەممە (١٦ی شوباتی ٢٠٢٦)ی وەک وادەی بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری کەرکوک دیاریکردوە. 

ئێمە لەکاتێکدا پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین، بە دەرفەتێکی دەزانین بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە یاسایی و ڕێکخراوەییەکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە خەباتی سیاسی و مەدەنی لەلایەک و، داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی هاوچەرخ کە لەگەڵ خواست و ویستی هاونیشتمانیاندا یەکانگیر بێت.

هەڵبژاردنی شاری کەرکوک، وەک شوێنگە و ڕەمزێکی نەتەوەیی؛ ڕەهەندێکی نەتەوەیی و یەکگرتویی قوڵی هەیە. کەرکوک هەمیشە سیمبولی پێکەوەژیان و ئیرادەی کوردستانی بوە، لەوێوە، پەیامی یەکگرتویی و کاری هاوبەشمان بۆ ناوخۆمان و لەناوخۆشمانەوە ئاڕاستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و گەلی کوردستان دەکەین.

لێرەوە، بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاڕاستەی سەرجەم گۆڕانخوازان، دڵسۆزان و ئەو کەسانە دەکەین، کە باوەڕیان بە گۆڕانکاری و چاکسازی ڕیشەیی هەیە، بۆ ئەوەی پشتیوانمان بن لەم هەوڵەدا. ئێستا کاتی ئەوەیە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێین و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا، یەکگرتوانە کار بکەین.

لەم سۆنگەیەوە، داوا لە هەمو ئەندامانی دەستەی گشتی دەکەین، کە مافی یاسایی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکەدا هەیە، بە ڕۆحێکی نیشتمانی و هەست بە بەرپرسیارێتییەوە ئامادەبن و بەشدارییەکی کارا بکەن لە داڕشتنەوەی داهاتوی بزوتنەوەکەمان.

ئامانجمان ئەوەیە پێکەوە، بزوتنەوەکەمان بخەینەوە سەر سکەی ڕاستەقینەی خۆی و بیکەینەوە بە هێزێکی کاریگەر و ئەرکدار لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، لەو پێناوەدا دەستی هاوکاری و کاری پێکەوەیی بۆ هەموان، لەناوخۆ و دەرەوە، درێژ دەکەین، کە باوەڕیان بە دیموکراسی، دادپەروەری و سەروەری یاسا لە کایەی گشتی هەیە.

لە کۆتایدا، بە بیر هەمو لایەکی دەهێنینەوە، گەلەکەمان لەبەردەم گەردەلولێکی سیاسیی ناوچەیی و ناوخۆییدایە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، پێویستمان بە خۆڕێکخستنەوە، خۆئامادەکردن و یەکبونە، با هەمومان پێکەوە، لە کۆنفرانسی کەرکوکدا، بناغەی قۆناغێکی نوێی سیاسی دابڕێژین، کە تێیدا ئومێد و متمانە بۆ کایەی سیاسیی و ڕێکخراوەیی بگەڕێنینەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان
٢ی شوباتی ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر