بزوتنەوەی گۆڕان: دوای یانزە ساڵ، خوشک و برا ئێزیدییەکان قوربانین
03/08/2025
ڕاگەیەندراوی فەرمی
ئەمڕۆ، یانزە ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە
شهنگال تێدەپەڕێت، تێپەڕینێک؛ نە تاوانەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید ناسراوە،
نە برینی خوشک و برا ئێزیدییەکان ساڕێژکراوە، نە دەستی ئاوەدانی گەیشتە ناوچەکەیان.
کارەساتی جینۆسایدی خوشک و برا ئێزیدییەکان لە (٣ی ئابی٢٠١٤)،
کە بووە هۆی کۆمەڵکوژ و گولەباران و زیندەبەچاڵکرانی هەزاران و، لەگەڵیدا ژمارەیەکی
زۆر لە کچ و ژنی ئێزیدی ڕفێنران و خرانە بازاڕی کڕین و فرۆشتن و هەزارانیش ئاوارە و
بێ ماڵ و حاڵ مانەوە.
مایەی نیگەرانیە، ئەم کەیسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی
و عێراقی نەناسێندرا، جگە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا، کە بە فەرمی جینۆسایدی
ئێزیدییەکانیان ناساندوە، وڵاتانی دیکە و نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان
ئەم تاوانە گەورەیەیان فەرامۆش کرد.
هاوکات، لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، خەڵکی شەنگال
و خوشک و برا ئێزیدییەکان تائێستا قوربانین و بەشێوەیەکی کرداری بەپیر خواست و داخوازییەکانیان
نەهاتون، دوای ئەو تاوانە خەڵکەکەی قەرەبوونەکراونەتەوە و دۆخی ژیان و ئاسایشی ناوچەکە
ئاسایی نەکراوەتەوە، ئەمە جگەلەوەی بە هەزاران ئێزیدی کە ئاوارەبوون نەگەڕێندراونەتەوە
سەر زێدی خۆیان.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لەکاتێکدا خەم و ئازاری خوشک و
برا ئێزیدییەکان بە بیردەهێنینەوە؛ داوا دەکەین هەرچی زووە چارەنوسی بێسەرشوێنەکان
دیاری بکرێت و ئەوانەی لە ژیاندا ماون؛ بگەڕێنەوە بۆ ناو ئازیزان و خزم و کەسوکاریان.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ئابی ٢٠٢٥