پرسەنامە
10/08/2025
کۆمەڵایەتی
بە دڵی پڕ لە خەم و داخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی (فاروق حمەئەمین
محمد قادر) بەرپرسی پێشوی كارگێڕی مەکۆی سیدسادق و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانمان
لە سنورەكە پێگەیشت.
كۆچی دوایی كاك (فاروق) نمونەی گۆڕانخوازی چالاک و بە هەڵوێست
بەهۆی نەخۆشییەوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی كردین.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و
گۆڕانخوازانی سەیدسادق و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هاوڕێیانی دەكەین
و داواكارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و سەبر و ئارامی
بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری پەیجوری
بزوتنەوەی گۆڕان
١٠ی٨ی٢٠٢٥