پرسەنامە

18/03/2026

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (ئەحمەد محمد صالح) تێكۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی و ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-مان پێگەیشت.

مامۆستا ئەحمەد لەژیانیدا داكۆكیكاری خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و لەگەڵ هاوڕێكانیدا هەمیشە داكۆكیكاری ڕەوای دۆزی كورد و خەم و چاكەی گشتی بووە.

بۆ لەدەستدانی مامۆستا، خەم و پەژارەی خۆمان ئاراستەی خێزان و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەكەین و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٨ی ٣ی ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر