بزوتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی خۆپیشاندانی موچەخۆرانین

21/08/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بڕیارە، رۆژی چوارشەمە (٢٠ی ئابی ٢٠٢٥)، ژمارەیەک لە مامۆستایان و موچەخۆران، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ داواکردنی موچەکانیان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان ڕێکبخەن.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، پشتگیری لە داخوازییە ڕەواکانیان دەکەین، لەگەڵ پاڵپشتی هەمو چالاکیەکی مەدەنی و شارستانی بۆ گەڕانەوەی مافی موچەخۆران و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٩ی ئابی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر