پرسەنامە

27/09/2025

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئیبراهیم حەمەعەلی) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و چالاكوان و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

كۆچكردو، لە تەمەنی لاویەوە تێكەڵی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی بوو، هاوكات خاوەن قەڵەم و بیری نیشتیمانپەروەرانە و گۆڕانخوازانە بو بەشێوەیەك لە دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە وەك و كەسایەتیەك لەناو رەوەندی كوردیدا هەڵسوڕاوێكی دیار و رۆڵی كاریگەری هەبوو بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی گۆڕان و گۆڕانكاری و چاكەی گشتی.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێز و تێكۆشەرەكەیان دەكەین. لە خوای گەورە داواكارین رۆحی پاكی جوانەمەرگ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ٩ى ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر