دانا ئەحمەد مەجید: رەوەندی كوردی پایەیەكی گرنگی خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانن
28/09/2025
D هەواڵ و چالاکی
دانا
ئەحمەد مەجید ئاماژە بە گرنگی و رۆڵی دیاری هەڵسوڕاوانی رەوەندی كوردی دەكات و رایدەگەیەنێت:
رەوەندی كوردی پایەیەكی گرنگی خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانن.
دانا
ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە رێگای وێبناری زووم لەگەڵ ژوری ڕەوەندی
كوردی كۆبوەوە، كە زیاتر لە (٧٥) هەڵسوڕاو لە ژووری ڕەوەندی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنەکان، بەشیک لە دەستەی بەڕێوەبەری وڵات و بازنەوانەکان
و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی تێیدا بەشداربوون.
کۆبونەوەکە
دوای سەرکەوتنی دیداری گۆڕانخوازان (٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥) و لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی
خۆڕیكخستنەوە و بەهێزکردنەوەی پەیکەرەی ڕێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و تاوتوێكردنی
دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكانی بەردەم بزوتنەوەی گۆڕان و هەرێمی كوردستان و عێراق
و ناوچەكە ئەنجامدرا.
سەرەتای
کۆبونەوەکە، فوئاد جەمال سەلام ڕیکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی؛ کورتەیەکی لەبارەی ئەجێندای
کۆبونەوەکە و كارەكانی ڕابردووی ژوری رەوەندی كوردی و ئۆرگانەكان خستەڕو.
لای
خۆیەوە، دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ ئاماژەكردن بە سەركەوتنی كارەكانی دیدارانی
گۆڕانخوازان كە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، جەختی لەوە كردەوە، كە دیداری گۆڕانخوازان
بەرپرسیارێتی زیاتری خستوەتە سەرشانی هەمووان، بۆئەوەی بە گڕ و تینەوە لە ئاست ئەو
بە دەمەوەهاتنی هەڵسوڕاوەکانمان بین.
هەروەك،
ئاماژەی بە گرنگی و ڕۆڵی دیاری هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی كرد، وەك ئۆرگانی دیار و
كاریگەری بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "ڕەوەندی كوردی پایەیەكی گرنگی خۆڕێكخستنەوەی
بزوتنەوەی گۆڕانن، داواشی كرد ئامادەبوان و تەواوی هەڵسوڕاوان سەرنج و بۆ چونەکانیان
بۆ ئەو لیژنە تایبەتمەندانە بنێرن، كە لە دوای دیداری گۆڕانخوازان پێكهێنراون."
لە
كۆبوونەوەكەدا، زیاتر لە (٢٠) هەڵسوڕاوی ئامادەبوو، سەرنج و بۆچون و
پێشنیازەكانیان خستەڕوو، دوپاتیان كردەوە، كە وەك هەمیشە ئامادەن خۆبەخشانە تەواوی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ، بۆ خۆڕێكخستنەوە
و بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسیەكەی.