دانا ئەحمەد مەجید سەردانی محەمەد حاجی مەحمود دەكات

02/10/2025

D هەواڵ و چالاکی

وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی سەردانی محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد لە گوڵەخانە و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبە پێشوازیان لێکرا.

سەردانەکە هاوکات بو لەگەڵ گەڕانەوەی محەمەد حاجی مەحمود لە دەرەوەی وڵات و وەفدەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە دۆخی تەندروستییان پرسی و هیوایانخواست تەندروست باش بێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و هەردولا جەختیان کردەوە لەوەی کە پێویستە پێداگریی لەسەر بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان بکرێت و پەلە بکرێت لە کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت تاوەکو دامەزراوەکان بکەونەوە سەرپێی خۆیان و حیزبەکانی دەسەڵات ئەو کارنامەیانەی خستویانەتەڕو جێیبەجێی بکەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش چاودێربن بەسەر کاری حکومەت و دامەزراوەکانەوە.

فۆتۆ - بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر