ڕێکخەری گشتی و شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی دەربەندیخان دەكەن
04/10/2025
D هەواڵ و چالاکی
بۆ
نزیکبونەوەی زیاتر و کۆبونەوە لەگەڵ خەڵك و هەڵسوڕاوانی سنورەكە، شاندێکی باڵای
بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی ڕێکخەری گشتی سەردانی دەربەندیخانیان کرد و لەگەڵ
هاوڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەکاندا کۆبونەوە.
ئەمڕۆ شەممە (٤ی١٠ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد
مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی قەزای
دەربەندیخانی كرد و لە كۆبونەوەیەكدا رایگەیاند: هاوڵاتیانی دەربەندیخان لە تەواوی
شۆڕشەکاندا بەشداربون و خاوەنی سەدان شەهید و قوربانین و شوێن دەستیان دیارە، لە
دروستبونی ئۆپۆزسیۆنیشدا بە تایبەتیش دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان خاوەندارێتیەكی
گەورەیان كردووە و کاریگەریان لەسەر دەرەوەی قەزاکەی خۆشیان هەبوە، ئێستاش زۆرینەی
خەڵکەکەی لەگەڵ گۆڕانكاری و چاكسازیدایە.
دانا ئەحمەد مەجید جەختیشیکردەوە ئەو گۆڕانخوازانەی سەرباری ئەزێت و
ماندوبون و فشارەكان لە ریزی ئۆرگانەكاندا ماونەتەوە گۆرانخوازی راستەقینەن و بەردەوام
دەبن لە خەبات و کاری پێکەوەیی بۆ هەستاندنەوە و بەهێزكردنەوەی گۆڕان.
لە بەشیكی دیکەی قسەکانیدا، ڕێکخەری گشتی تیشکی خستە سەر دیداری
گۆڕانخوازان کە (٢٠یلولی ٢٠٢٥) لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و وتی: بەشداری ژمارەیەكی
ئێكجار زۆری گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوان وەڵامێک بو بۆ ئەوەی بڵێین بەڵێ گۆڕان
ماوە و دەتوانێت ئێستاش ڕابەرایەتی شەقام بکات.