بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفڕانس و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

04/03/2026

D هەواڵ و چالاکی

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفڕانس و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

 

لەو پەیامەدا كە ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گستی بزوتنەوەی گۆڕانی كردووە، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفڕانس و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و تێیدا هاتوە: هیواخوازین بزوتنەوەی گۆڕان جارێكی تر ببێتەوە بە تەوەری سەرەكی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێم و بە هەموو لایەكمان لە چوارچێوەی برایەتی و ئامانجی هاوبەشدا بتوانین خزمەتێكی باشتر و زیاتر بە خەڵكی كوردستان بكەین. 


هەواڵی زیاتر