بزوتنەوەی گۆڕان: ئیدانەی هێرش و عەقڵیەتی پشت هێرشەکان بۆ سەر گرنگترین سەرچاوەی وزە و ڕوناکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین
27/11/2025
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردو، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئێمە لەکاتێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە و عەقڵیەتی پشت هێرشەکان، بۆ سەر گرنگترین سەرچاوەی وزە و ڕوناکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، داواکارین:
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
شەوی ڕابردو، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئێمە لەکاتێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە و عەقڵیەتی پشت هێرشەکان، بۆ سەر گرنگترین سەرچاوەی وزە و ڕوناکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، داواکارین:
# حکومەتی فیدڕاڵ بە جدی بێتە مەیدان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی قانونی بەرامبەریان.
# چیتر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەهەمی حکومەتی هەرێم دوانەخرێت، چونکە چەند ئەو هێرشانە مەترسین بۆ سەر کیانی سیاسیی و ئاسایش و ژێرخانی ئابوریی هەرێم؛ هێندەش کارانەکردنەوەی دامەزراوە شەرعیەکان لێکەوتەی نەرێنی دادەنێت و دەبێتە خاڵی لاوازتری هەرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ١١ی ٢٠٢٥