ڕاگەیەندراوی كۆتا كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەساڵی (٢٠٢٥)

27/12/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

ئەمڕۆ، شەمە (٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٥)، جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی، دواین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی (٢٠٢٥) ئەنجامدا و تێیدا پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی گفتوگۆ كرا.

كۆبوونەوە بە پێویستی زانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور ڕێکبخرێنەوە. کێشە بنەڕەتیەکان بەتایبەت پرسی مادەی ١٤٠ و خاک، کەرتی وزە، سیستەمی بەرگری و بەرکەوتەی کورد لەناویاندا چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێچارەی واقعی بۆ كێشەی موچەی فەرمانبەران، "بە شێوەیەک چیتر بژێوی هاونیشتمانیان نەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسیی و زاڵکردنی هەژمونی حزبی بەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان". 

لە كۆبوونەوەكەدا ڕێکخەری گشتی سوپاسی ئەندامانی جڤات، سەرپەرشتیارەکان و هەڵسوڕاوانی کرد کە توانیویانە لەم ساڵەدا شێوازێکی نوێ لە کاری ڕێکخستنەوە بۆ ئۆرگانەکان پەیڕەو بکەن و دوو کۆنفرانس و دیداری گۆڕانخوازان ئەنجام بدەن. بۆ هەنگاوەکانی داهاتووش، بزوتنەوەکە چاوەڕوانی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە، بۆ بڕیاردان لەسەر کۆنفرانس و چارەسەری کاربڕ بۆ کێشە سیاسی و ڕێکخراوەییەکان.


ڕاگەیەندراوی کۆتایی
کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان


ئەمڕۆ، شەمە (٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٥)، جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی، دواین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی (٢٠٢٥) ئەنجامدا.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، کامیل شێخ قادر، سکرتێری جڤاتیی نیشتمانی، دەسپێکی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند و ئەجێندای کار و تەوەرە سەرەکییەکانی خستەڕوو. دواتر ڕێکخەری گشتی لە وتەیەکدا تیشکی خستەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەم سۆنگەیەوە، کۆبونەوەکە هەڵوەستەی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کردەوە:

یەکەم، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا: بە پێویست زانرا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور ڕێکبخرێنەوە. کێشە بنەڕەتیەکان بەتایبەت پرسی مادەی ١٤٠ و خاک، کەرتی وزە، سیستەمی بەرگری و بەرکەوتەی کورد لەناویاندا چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە. لەبارەی قەیرانی دارایی و کێشەی بێ مووچەیی فەرمانبەران جەختکرایەوە لە دۆزینەوەی ڕێچارەی واقعی، بە شێوەیەک چیتر بژێوی هاونیشتمانیان نەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسیی و زاڵکردنی هەژمونی حزبی بەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان . 

دوەم، دۆخی سیاسیی هەرێم: ساڵێک و دوو مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
 ئەنجامدراوە، نادیدەگرتنی ئیرادەی دەنگدەران و خەمساردی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی وزاری مایەی ڕەخنە و بێزاریی و بێمتمانەیی فراوانیی هاوڵاتیانە لەناوخۆدا، هاوکاتیش مانای لاوازی هەرێم و ڕێزنەگرتن لە دامەزراوەکان و ڕەوایەتی سیاسییە لەسەر ئاستی قەوارە سیاسیەکە، هەربۆیە بزوتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ڕێکخستنەوەی بونیادی سیاسەتی خۆی بە ئاراستەی بەشدار لە ژیانی سیاسی بە گڕو تەوژمێکی نوێوە، ڕۆڵی هەبێ لە دروستکردنی کۆدەنگی ناوخۆیی و سەقامگیری سیاسیی.

سێهەم، دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەکە: ڕێکخەری گشتی سوپاسی ئەندامانی جڤات، سەرپەرشتیارەکان و هەڵسوڕاوانی کرد کە سەرەڕای کێشە و قەیرانەکان، توانیویانە لەم ساڵەدا شێوازێکی نوێ لە کاری ڕێکخستنەوە بۆ ئۆرگانەکان پەیڕەو بکەن و دوو کۆنفرانس و دیداری گۆڕانخوازان ئەنجام بدەن. بۆ هەنگاوەکانی داهاتووش، بزوتنەوەکە چاوەڕوانی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە، بۆ بڕیاردان لەسەر کۆنفرانس و چارەسەری کاربڕ بۆ کێشە سیاسی و ڕێکخراوەییەکان.

سلێمانی، مەکۆی سەرەکی
٢٧ی کانویی یەکەمیی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر