بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
21/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
سکرتێری
گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی کۆتایی
هاتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و هیوای
سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردن بە تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی.
دەقی پەیامەکە
بەڕێز / کاک دانا ئەحمەد مەجید - ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جەنابتان
وەک ڕێکخەری گشتی، بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان
(بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز
و هەر لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی گشتی
بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، هیوادارین ڕۆڵی
جەنابتان بەرچاو بێ لە هێنانە کایەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییت لێ دەکەین و جەخت لە پەیوەندی نێوانمان
دەکەینەوە.
هەر سەرکەوتووبن ........
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان