یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
21/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
مەكتەبی
سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی كۆتایی هاتنی
كۆنفڕانسەوە ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی
گۆڕان دەكات.
لە پەیامەكەدا هاتووە: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان و بەدەستهێنانی متمانەی كۆنفڕانس
وەك ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی نیشتمانی، پیرۆزبایتان پێشكەش ئەكەین و داواكارین
سەركەوتوبن لە كۆكردنەوەی تواناكان و ئاڕاستەكردنیان بەرەو خزمەتی گەل و نیشتمان،
هاوكات ڕایدەگەیەنێت كە خوازیاری پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان
هەردولان.