هاوپەیمانی نیشتمانی سەرکەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆز دەكات
23/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
سەرۆكی
هاوپەیمانی نیشتمانی لە پەیامێكدا كە بەناوی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و
هاودیدانەوە ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە، سەرکەوتنی
كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی پیرۆز دەكات و دەڵێت: بزوتنەوەی
گۆڕان ڕۆڵێکی کارای هەبوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەهیواین بزوتنەوەکە ببەنەوە ئەو
قۆناغەی کە جێگای هیوای ستەملێکراوان بوو، لەم سۆنگەیەوە دەمانەوێت هەماهەنگی و
هاوکاری یەکتری بین و ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک و بنەمایەکی بۆ پتەوکردن و
بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەڕێزتان.
دەقی
پەیامەكە:
بەڕێز
کاک دانا احمد مجید
ڕێکخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
سەرکەوتنی
کۆنگرەو هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتی و هەڵبژاردنی چڤاتی گشتی تان لێ
پیرۆز دەکەین
بەناوی
سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاودیدانەوە،جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و
هیواخوازین لەسەرڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن بۆ ڕاست کردنەوەی
ڕێڕەوی حوکمڕانی ، لەڕابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێکی کارای هەبوە لەساحەی
سیاسیدا بەهیوان بزوتنەوەکە ببەنەوە ئەو قۆناغەی کە جێگای هیوای ستەملێکراوان بوو
، لەم سۆنگەیەوە دەمانەوێت هەماهەنگی و هاوکاری یەکتری بین ، ئەم بۆنەیە بکەینە
دەرفەتێک و بنەمایەکی بۆ پتەو کردن و بەردەوامیدان بەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ
بەڕێزتان ، دووبارە پیرۆزە خوای باڵادەست پشتیوانی هەمووان بێت .
دڵشاد
بابان
سەرۆکی
هاوپەیمانیی نیشتمانی