پرسەنامە
28/02/2026
کۆمەڵایەتی
بە داخ و کەسەرێکی قوڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و نوێخواز، (ڕەفیق سابیر)مان پێگەیشت.
ڕەفیق سابیر ناوێکی دیاری ناو کایەی ئەدەبی و دەنگێکی سیاسیی بوێر و خاوەن ویژدانێکی زیندو بو، کە لە ڕێگەی "لاوکی هەڵەبجە" و "وەرزە بەردینە"وە، ئازارەکانی کوردی کرد بە مێژوییەکی زیندو. شاعیری کۆچکردو، نمونەی ئەو ڕۆشنبیرە پابەندە بو، کە هەرگیز لە خەمی ئازادی و دادپەروەری دانەبڕا. هەربۆیە لەدەستدانی سەرمایەیەکی گەورەی مەعریفی و سیمبولێکی ڕەسەنی ئەدەبیاتی بەرگرییە.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە سەربەرزەکەی، نوسەران، ئەدیبان و تەواوی گەلی کورد دەکەین. ڕۆحی شاعیر شاد و کاروانی وشە و دنیابینییەکەی هەمیشە دەدرەوشێتەوە.
ژوری ڕۆژنامەوانی
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦