پرسەنامە
01/03/2026
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین
و پەرلەمانتاری پێشو و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، (شێرزاد حافز) مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو، جگە لە خەباتی چەکداری بۆ ڕزگاری نیشتمانی کوردستان،
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان و
ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی بوو، نموونەی دڵسۆزی و خەمخۆری بوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی
و بنەماکانی گۆڕانکاری. کۆچی دوایی ئەو، لەدەستدانی تێکۆشەرێکی ماندوونەناس و خاوەن
ئەزموونی بەرزی سیاسیی و کوردایەتیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی
بنەماڵە سەربەرزەکەی و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین
کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بزووتنەوەی گۆڕان
١ی ئاداری ٢٠٢٦