گۆڕان: پەیامی هەڵەبجە یەکڕیزی نیشتمانیە

15/03/2026

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ کارەساتی هەڵەبجە برینێكی قوڵە و تەنها ناسنامەی مەزڵومیەتی گەلی کورد نیە، بەڵکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری تاوانی جینۆسایدە لە مێژویی مرۆڤایەتیدا.


ئاماژە بەوەش دەكات؛ یادی (٣٦)هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەکاتێکدایە، ناوچەکە لە دۆخی شەڕ و ناسەقامگیردایە، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە فشارەکانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ توندتر بکات، تا هەڵەبجە ببێتە دوا وێستگەی تاوانی کۆمەڵکوژ لە جیهاندا.

لەڕاگەیەندراوەكەیدا، گۆڕان داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیان و کەسوکاریان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش، بە تەبایی و یەکڕیزیی و گوتارێکی نیشتمانیی یەکگرتو وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان نیشان بدرێت و دەستکەوتەکان بپارێزین و برینەکان ساڕێژ بکرێن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ئەمڕۆ، ١٦ی ئازار، یادی کارەساتی هەڵەبجە دەکەینەوە؛ ئەو برینە قوڵەی تەنها ناسنامەی مەزڵومیەتی گەلی کورد نیە، بەڵکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری تاوانی جینۆسایدە لە مێژویی مرۆڤایەتیدا.

یادی (٣٦)هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەکاتێکدایە، ناوچەکە لە دۆخی شەڕ و ناسەقامگیردایە، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە فشارەکانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ توندتر بکات، تا هەڵەبجە ببێتە دوا وێستگەی تاوانی کۆمەڵکوژ لە جیهاندا.

هاوکات، داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیان و کەسوکاریان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەگەڵئەوەی هەنگاوە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بکرێت و بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە تەرخان بکرێت.

لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش، باشترین وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان، لە ڕێگەی تەبایی و یەکڕیزیی سیاسیی هێزە کوردستانییەکانەوە دێتە دی، تەنها بە گوتارێکی نیشتمانیی یەکگرتو دەتوانین دەستکەوتەکان بپارێزین و برینەکان ساڕێژ بکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی ٣ی ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر