هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی پیرۆزبایی لە رێكخەری گشتی دەكەن
20/09/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ
یەکشەممە (٢٠ی٩ی٢٠٢٦)، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی بە نوێنەرایەتی ژوری
رەوەند و ئۆرگانەكانی دەرەوە، لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی سەردانی دانا
ئەحمەد مەجیدیان كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان.
لە
دیدارێكدا، هەڵسوڕاوان هیوای سەركەوتنیان بۆ رێكخەری گشتی خواست لە ئەركەكەی و
جەختیان كردەوە لە پشتیوانی هەوڵەكانی بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خزمەتی
گشتی.
هاوكات
دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە
گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەگەڵ ئەوەشدا رێكخەری گشتی گرنگی رۆڵ و پێگەی رەوەندی
كوردی بۆ پێشخستنی دۆزی گەلی كورد و گەیاندنی خواست و داواكاریەكانی بە ناوەندە
نێودەوڵەتیەكان دوپاتكردەوە.
رەوەندی كوردی لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
پێكهاتەیەكی كاریگەر بون كە رۆڵی دیاریان هەیە لە گەیاندنی بەرنامەی سیاسی گۆڕان و
كاركردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان.