وردەکاریی لەبارەی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕان

11/06/2019

کۆمەڵایەتی

شەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی، لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە
پاسەوانێك شەهید بو.

سەعات (1:30) نیوەشەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامی تەقەکەرەکانیان داویەوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە پاسەوانێکی خۆبەخشی مەكۆی سەرەکی کە پیشەی پۆلیسە بەناوی (رێبەند فەرهاد) شەهید بو.

بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ شەهیدبونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن
و دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەو روداوە.


هەواڵی زیاتر