سەلامی گۆڕانخواز کۆچی دوایی کرد
03/09/2019
کۆمەڵایەتی
رۆژی (28)ی مانگی رابردو یادی له‌دایكبونی (24) ساڵەی ته‌مه‌نی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرده‌وه، دوای کەمتر لە هەفتەیەک کۆچی دوایی کرد.
ئه‌و هه‌میشه ده‌ینوسی "ماندوم بەڵام بێ هیوا نیم"، ناوی تەواوی سه‌لام محه‌مه‌د بو، به‌ڵام له خۆشه‌ویستی بۆ گۆڕان و ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، خۆی به سه‌لام نه‌وشیروانی ناساندبو.
سه‌لام محه‌مەد له (28/8/1995) له‌دایكبوه و به‌شی كارگێڕی و ئابوری له زانكۆی سه‌ڵاحەدین ته‌واو کردوه، له‌گه‌ڵ دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بەشداریی سەرجەم بانگەشە و هەڵبژاردنەکانی لیستی گۆڕانی کردوە و سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له بەرنامە و رێبازی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كردوه.
سەلامی پڕ لە ئومێد و هیوا بۆ گۆڕانکاریی، چوار ساڵ لەمەوبەر توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بێت و دوای ماوەیەکی زۆر لە وەرگرتنی چارەسەر و ململانێ لەگەڵ ئەو نەخۆشییە، سەعات (10)ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3/9/2019) له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا گیانی له‌ده‌ستدا.