فراکسیۆنى گۆڕان: روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشاندەران به فیشه‌ك به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین
05/10/2019
ڕاگەیەندراوی فەرمی
فراکسیۆنى گۆڕان
رایدەگەیەنێت؛ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان
ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقە و "پشتگیریی تەواوى
داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان به فیشه‌ك به
توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
دەقى بەیاننامەکە:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌نگخواردنه‌وه‌ی چه‌ندان
ساڵی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به هه‌ده‌ردانی
سه‌دان ملیار دۆلار و نه‌بونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاریی به‌ربڵاو
و لاواز بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی به هۆی ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌یه.
ئێمه
پشتگیریی تەواو و بێچەندوچونی داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی عێراقین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان
به فیشه‌ك به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین.
له‌هه‌مان
كاتدا ترسی خۆشمان ناشارینه‌وه كه درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه، عێراق ده‌كاته مه‌یدانی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ گه‌رمه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به
ناوچه‌كه.
هه‌ربۆیه
داوا له حکومەتی ئیتیحادی ئه‌كه‌ین به زوترین كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی
بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری بنێرێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی.
ئێمه
پشتگیری چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ین له عێراق و پێمان وایه ئیسڵاح له عێراق پاڵنه‌ری
چاكسازیش ده‌بێ له هەرێمی كوردستان. له هه‌مان كات دا کۆبونەوەی پەرلەمان بێ بونی
نەخشەرێگا و بێ پرۆژەی رون بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی ریشەیی به چاره‌سه‌ر نازانین و
پێمان وایه هێنده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆز ئه‌كات.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٥/ ١٠/ ٢٠١٩